وا دروستکراوە گەندەڵی تێدا ئەنجام نەدرێت
“داد” ی عێراق کۆمەڵگەی فەرمانگە دادوەرییەکانی لە قەزای خانقین کردەوە
فەرهاد حەسەن
لە قەزای خانەقین وەزارەتی دادی عێراق کۆمەڵگای فەرمانگە دادوەرییەکانی کردەوە و وەزیریش ئاماژەی بە پەیڕەوکردنی سیستمێکی نوێ بۆ راییکردنی مامەڵەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت کردووە.
خالید شوانی،وەزیری داد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پڕۆژەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتە بۆ فراوانکردنەوەی خزمەتگوزارییە دادوەرییەکان و دابینکردنی ژێرخانی پێویست بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوازێکی ئاسانتر بۆ هاوڵاتیان.
جەختی لەوەشکردەوە، که سیستمی حجزکردنی ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی دیزاینی ناوخۆی بیناکە بە جۆرێک داڕێژراوە کە سەرجەم ژوورەکان بە شێوی شووشەیی جیاکراونەتەوە بۆ رێگریکردن لە پێشێلکاری یاسایی و گەندەڵی و هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێکی نیازمەندانەی نائاسایی.
پلانی وەزارەتی داد ئەوەیە، کە کۆمەڵگای دادوەری لە سەرجەم قەزا و ناحیەکاندا بونیاد بندرێت و لە ئێستاشدا چەندین پڕۆژەی هاوشێوە لە شارەکانی وەک بەعقوبه و خان بەنی سەعد لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لایخۆشیەوە، عەدنان شەمری پارێزگاری ديالىپێکهاتەی کۆمەڵگەکەی ئاشکرا کرد کە بریتییە لە پێنج نهۆم و بە نوێترین تەکنەلۆجیا و ئامێر مۆزەی کراوە و بەرهەمی هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی نێوان حکومەتی خۆجێیی و وەزارەتی دادە.
رووبەری گشتی ئەو زەوییەی کۆمەڵگەکەی لەسەر دروستکراوە هەزار و 350 مەتر چوارگۆشەیە و رووبەری بیناسازییەکەی 900 مەتر چوارگۆشەیە و لەناو کۆمەڵگەکەش هەریەکە لە فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە، و نووسینگەی دادوەر و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن لەخۆدەگرێت کە پێشتر لە باڵاخانەی کرێدا خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرد.