شەقامێکی 20 مەتری لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام دروست دەکرێت – وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوازار
نزیکەی پێنج ملیار دیناری تێدەچێ
شەقامێکی 20 مەتری لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام دروست دەکرێت
شۆڕش قادری
بە نزیکەی پێنج ملیار دینار شەقامێکی 20 مەتری لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام دروست دەکرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.7.23، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری و ئاوەڕۆی كۆنكرێتی، بە گوژمەی ( 4 ملیار و 772 ملیۆن و 995 هەزار دینار ) بۆ شەقامێكی رێگای ( هەولێر – پیرمام ) دانرا.
مەراسیمەکەدا بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانی و زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندازیاران بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە، دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری نوێ بە شێوازێکی هاوچەرخ بەدرێژی 870 مەتر و دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی کۆنکریتی بە درێژیی 1580 مەتر و چهندین بڕگهی جۆراوجۆری دیكەی خۆڵكاری و پڕكردنهوه و بڕین و تێكهڵه و راخستنی بهردی شكا و كیربستون و قیرتاوكردن و دروستكردنی شۆسته.
قەرارە پڕۆژەکە بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست بکرێت و رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران و رێگریکردن لە مەترسییەکانی لافاو لە ناوچەکەدا.