شۆفێران ئاگاداربن

سبەی لە رێگایەکی کەلار کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی دادەنرێت

شۆڕش قادری

شۆفێرانی گەرمیان ئاگاداربن، سبەی پێشنیوەڕۆ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی لە رێگای گردەگۆزینە بۆ کەلار دادەنرێت، خێرا نەڕۆن بۆ ئەوەی تووشی خەرجی نەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، کاتژمێر 9ـی سبەینێ چوارشەممە 22.7.2026 تا کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ کامێرای تیژڕەوی لە رێگای گردەگۆزینە – کەلار بە ئاڕاستەی هاتن بۆ سەنتەری شاری کەلار دادەنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارە بۆ کەمکردنەوەی تیژڕەویی و رێکخستنی شەقام بۆ دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت و دووربوون لە رووداوی هاتوچۆ ئەنجام دەدرێت.