بریندارەکانیش چەند هێندەن

لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان 30 کەس گیانیان لەدەستداوە

ئەحمەد مستەفا

لە ساتەوەختی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، 30  کەس گیانیان لەدەستداوە و 114 کەسی تریش برینداربوون.

بەین بەین گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەوڵەت لە عێراق و بەین بەین، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکانایان بە درۆن و موشەک ئەنجامداوە.

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە کوردستان ئاماری زیانی گیانی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 144 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەبارەی دوایین هێرشی ئێرانەوە، کامەران عوسمان وتی: لە کاتژمێر 6:05 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە شەش موشەک هێرشی کردە سەر کامپی کۆمەڵەی شۆڕگێڕانی کوردستان لە زرگوێزەڵە، کە بووەهۆی شەهیدبوونی نۆ پێشمەرگە و برینداربوونی دووانی دیکە.

بە مەرجی ناونەهێنان، ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێ، بە چوار موشەک هێرشەکە ئەنجامدراوە.

هێرشەکە لەدوای كاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە ئەنجامدراوە، بەدوو هێرشی دوابەدوای یەك بەچەند خولەكێك هێرشكراوەتەسەر شوێنی سڤیل و خێزانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان.