لە بابل
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە خەڵک لە گەشت و سەیرانە
بابل
964+
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هەزاران کەس لە هاوینەهەواری گەشتیاری بابل لە شاری حلە گەشتیان ئەنجامدا، لەنێو ئەو گەشتیارانە چەندین خێزانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
گەشتیاران لە قەراغی روباری فورات، بە وتنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی و گەشتی نێو بەلەمەکان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی.
عەبدولسەتار ناجی، بەڕێوەبەری هاوینەهەواری گەشتیاری بابل بۆ 964 قسەیکرد، دەڵێت: ئەمڕۆ زیاتر لە سێ هەزار گەشتیار لە پارێزگا جیاجیاکانەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان روویان لە هاوینەهەواری بابل کردووە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەنێویاندا خێزانە کوردەکانی دانیشتووی بەغدا هەبوون.
“لە سەرەتای مانگی ئادارەوە کارمان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی باخچە گشتیەکان، جۆرەها گوڵ و روەکی بەهاریمان چاندووە” ئەمە عەبدولسەتار ناجی وتی.
مەحمود حاجی، گەشتیارێکی پارێزگای دهۆکە، بۆ 964 ئەوەی وت، “هاتین بۆ تاقیکردنەوەی کەشێکی نوێی ئاهەنگگێڕان لەگەڵ براکانمان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، هەست بە ئاسوودەیی دەکەین لەم شوێنە بە ئامادەبوونی خێزان و منداڵ و دەرچووانی زانکۆ، بە دەنگی سەما و گۆرانییە بەناوبانگەکان”.
راجی موسا، یەکێکە لە ئاهەنگگێڕەکانی پارێزگای حلە دەڵێت: عێراقییەکان بە دوای خۆشیدا دەگەڕێن، ئەم جۆرە بۆنانە کاریگەرییان لەسەر لایەنی دەروونی هاوڵاتیان لە هەموو تەمەنێکدا هەیە.