دیناری عێراقی - وێنە: 964
بەراورد بە هەفتەی رابردوو
شەفافیەت: داهات نزیکەی دوو ملیار دینار کەمی کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەراورد بە هەفتەی رابردووتر، داهاتی هەفتانەی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین لەنێوان 27.6.2026 بۆ 3.7.2026 نزیکەی لە دوو ملیار دینار کەمی کردووە.
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەشت ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار دینار بووە.
85%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15% بەشێوەی چەکە.
بەپێی ماڵپەڕەکە داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشتر نزیکەی لە دوو ملیار دینار کەمی کردووە کە بڕەکەی 10 ملیار و 346 ملیۆن و 738 هەزار دینار بووە.