15 تۆن خواردنەوەی گازی لەناوبرا - وێنە: قایمقامیەتی کۆیە
لە کۆیە
15 تۆن خواردنەوەی گازی لەناوبرا
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی کۆیە دەڵێ، 15 تۆن خواردنەوەی گازی لەناوبرا ئەوەش دوای ئەوەی ئاسایش و لیژنەی پشکنین لە بازگەی تۆپزاوا پێیان زانیووە.
وەک قایمقامیەت باسی کردووە، لە بازگەی تۆپزاوا، لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای کۆیە و هێزەکانی ئاسایش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و یاریدەدەرایەتی ئاسایشی کۆیە و لیژنەی چاودێری تەندروستی کۆیە پێیان زانیوە.
ئەوەش، دوای چاودێری کردن و پشکنین، توانیوویانە دەست بەسەر 15 تۆن خواردنەوەی گازیدا بگرن، کە بەشێکی زۆریان بەسەرچوبوون و بەشێکیشی بەشێوەی ناتەندروست گواستراوەتەوە و بارکرابوو.
قایمقایەتی کۆیە باسی لەوەشکردووە، لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی گشتی، سەرجەم دەست بەسەرداگیراوەکان لە شوێنی تایبەت لەناوبراون.