نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
رۆیشتەوە سەروو 72 دۆلار
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
دوای دابەزینی نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووی لە هەڵکشان کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 72 دۆلار.
ئهمڕۆ دووشەممە 29.6.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 30 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 0.43٪ بەزربووەوەتەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 69 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕیژەی 0.95٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبووەنەوەیە نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە شەڕە دەنوکی ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووەتەوە و ناوبەناو لە گەرووی هورمز و دەورووبەری هێرش دەکەنە سەر بەرژوەندییەکانی یەکتر و هەردوولاش یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست و بەڵێنەکانیان تۆمەتبار دەکەن.