وەزیری دەرەوەی فەرەنسا:

“کاتی ئەوە هاتووە سنوورێک بۆ جەنگی ئێستا دابندرێت و کۆتایی پێبێت”

فەرهاد حەسەن

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی جەنگی ئێستای کردو وتی کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم جەنگە بهێندرێت.

ژان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیان بگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر گرنگە بۆ هەموو لایەنەکان، بەتایبەتی ئێران و ئەمریکا، ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە، چونکە جەنگەکە زیاد لە پێویست درێژەی کێشاوە.