هێرش کراوە

وێستگەی پترۆکیمیایی بوشەهر چۆڵکرا

ئەحمەد مستەفا

لە راگەیاندراوێکدا رێکخراوی ناوچەی ئابوری تایبەتی پیشەسازی پترۆکیمیایی بوشەهر، چۆڵکردنی بەپەلەی وێستگەکەی لە کارمەندانی لە بەشی پترۆکیمیای راگەیاند.

وێستگەی پترۆکیمیای بوشەهر یەکێکە لە گەورەترین و ستراتیژیترین پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و گاز و پترۆکیمیا لە ئێراندا، کە دەکەوێتە ناوچەی ئابووری تایبەتی وزەی پارس (عەسەلوییە) لە پارێزگای بوشەهر.

ئەم وێستگەیە تەنیا کارگەی پترۆکیمیایە لە ئێراندا کە گازی ترش وەک کەرەستەی خاو بەکاردەهێنێت، کە راستەوخۆ لە کێڵگەی گازی پارسی باشوورەوە بۆی دابین دەکرێت.

لەگەڵ ئەو چۆڵکردنەدا، رێکخراوی ناوچەی ئابوری تایبەتی پیشەسازی پترۆکیمیای بوشەهر ئەم بەیانییە 8.6.2026 لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، نزیک بە کاتژمێر 7:30 ئەم دووشەممە، دوابەدوای هێرشی دوژمن، دوو لێدان لە کۆمپانیای پترۆکیمیایی کارون لە ناوچەی ئابووریی تایبەتی پترۆکیمیایی تۆمار کراوە.