وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
“واشنتن پێشێلکاری دەکات و وەڵامی هێرشەکانی دەدەینەوە”
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، واشنتن ئاگربەست پێشێل دەکات و ئەوانیش وەڵامی هێرشەکانی دەدەنەوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە کەناڵی (سی ئێن ئێن) وتووە، کێشەی سەرەکی ئێران لە دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتن هەڵوێستە دژبەیەکەکانی ئەو وڵاتەیە لە بەرامبەر ئێران.
دەشڵێت “واشنتۆن بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانمان ئاگربەست پێشێل دەکات، ئێمەش وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخەکە لە رادەبەدەر ناجێگیر و زۆر مەترسیدارە، هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی بێباکانەی ئەمریکا لە ناوچەکە و لەبەرامبەر ئاگربەست و وتیشی “پێویستە ئەمریکا سزاکانی هەڵبگرێت”.
سەبارەت بە گەمارۆکان و سەروەت و سامانی بلۆککراو، وتی “دەبێت ئەمریکا بە سادەیی سامانە بلۆککراوەکان ئازاد بکات و بیخاتە بەردەستی ئێرانییەکان”.