ئەنجامەکانی ئەمڕۆی خولی کوردستان
سۆران ریمۆنتادای به‌سه‌ر شه‌قڵاوه‌دا كرد
+964
ئاسۆ وەرتی – سۆران
لە خولی نایابی کوردستان یانه‌ی سۆران بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌قڵاوه‌دا تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا به دوو گۆڵ له دواوه بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له گه‌ڕی 22ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سۆران سێ خاڵی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ی برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا یانه‌ی شه‌قڵاوه به دوو گۆڵ له رێگه‌ی شه‌مزین یاسین و ئامانج ئه‌كره‌م پێشكه‌وت، كه له خوله‌كه‌كانی 4 و 18 تۆماریان كرد، به‌ڵام یانه‌ی سۆران خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و هه‌وڵه‌كانی بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه خسته‌گه‌ر، به شێوه‌یه‌ك توانیان ریمۆنتادا به‌سه‌ر یانه‌ی میوانیاندا بكه‌ن و سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی سۆران، ئه‌سعه‌د سه‌لام له خوله‌كی 25 و فه‌رهه‌نگ وریا له خوله‌كی 57 و وه‌زاع مالیك له خوله‌كی 86دا تۆماریان كرد.
هه‌ر له یارییه‌كه‌دا و له خوله‌كی 88دا ناوبژیوان هه‌ردوو یاریزان ره‌نجاو موسڵیحی له سۆران و شه‌مزین یاسینی له شه‌قڵاوه به كارتی سوور ده‌ركرد.
ره‌نجاو موسڵیح له دوای یارییه‌كه بۆ تۆڕی 964 وتی، هه‌رچه‌نده ئێمه سه‌ره‌تا باش یارییمان نه‌كرد، به‌ڵام توانیمان بردنه‌وه تۆمار بكه‌ین، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بۆ ئێمه زۆر گرنگ بوو، راستییه‌كه‌ی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش به شێوه‌یه‌كی جوان یارییان كرد.
دوای ئه‌م ئه‌نجامه، یانه‌ی سۆران خاوەنی 30 خاڵه و لە رێزبەندی چوارەمه، یانه‌ی شەقڵاوە لە ریزبەندی شەشەمە و خاوەنی 29 خاڵە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه له خوله‌كه به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بوون:
سیروانی نوێ 3-1 ئارارات
زاخۆ 1-2 ئاكرێ
برایه‌تی 1-1 چوارقوڕنه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا