کەرکوک - پردێ

بە رووداوی هاتوچۆ کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

درنگانێکی شەوی رابردوو  لە سەر رێگای کەرکوک پردێ و بەدیاری کراوی لە نزیک بازگەی دارەمان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شار بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی هۆندای ئەلنترا بەناوی کارزان عەبدوڵا حەبیب گیانی لەدەستدا و گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.

دەشڵێت، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ رەچاونەکردنی رێنمایەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەو شۆفێرە کارمەندی بەرێوەبەرایەتی هێزەکانی ئاسایشی کەرکوک بووە و گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی