لە کۆیە
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان دوو رۆژە بێ سۆراغە
دەریا ئەحمەد – کۆیە
و دوو رۆژە گەنجێکی خەڵکی گۆپتەپە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوێنێ لە بازگەیەکی ئاسایش بینراوە دواتر رۆیشتووە و تا ئێستا بێ سۆراغە.
دوێنێ هەینی 15.5.2026 کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی دوا سات بووە کە (محەمەد سدیق) ـی تەمەن 18ـە ساڵی دانیشتووی گوندی گۆپتەپە لە کۆیە بینراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە، باوکی محەمەد دەڵێت، کوڕێکی تا بڵێی فەقیر و بێ کێشەیە و هەرگیز لەماڵ دوورنەکەوتووەتەوە.
سدیق ئەبوبەکر باوکی محەمەد بە 964ـی وت، محەمەد پۆلی 12ـەیە و دوێنێ لەماڵ دەرچووە و دواجاریش کاتژمێر 6:30 خولەک کۆتا شوێن کە لێی بینراوە بازگەیەکی ئاسایشە لە نزیک گوندەکەمان و کەمێک لای ئەوان وەستاوە و بەرەو رێگای سەرەکی نێوان (کۆیە ــ هەولێر) هاتووە و ئیتر نەبینراوەتەوە.
لە کاتژمێر 10ـی بەیانی پەیوەندیمان پێوە کرد ژمارەکەی داخرابوو، لەوکاتەوە بەشوێنی دا دەگەڕێین و کامێرای بازگەگانیشمان سەیرکردووە بەڵام ئەوەی روونە دەرناکەوێت کە لەناو هیچ ئۆتۆمبێلێکدابێت و بازگەکان تێپەڕێنێت، بۆیە نازانین بەرەو هەولێر یان بەرەو کۆیە رۆشتووە، سدیق ئەبوبکر وای وت.
دەشڵێت، تەنانەت هەموو سنوری گوندەکەی خۆشمان بەپێ گەڕاوین و هیچمان دەستنەکەوتووە، رووداوەکە زۆر شۆکە بۆ ئێمە چونکە لەڕووی تەندروستی و کۆمەڵایەتیشەوە هیچ کێشەیەکی نییە.
خێزان و کەسوکاری محەمەد وێڕای ئەوەی هەموو هەوڵی خۆیان داوە و سۆراغی تەواویان لەلای هێزە ئەمنیەکان و نەخۆشخانە و تەنانەت هۆتێلەکانیش کردووە بەڵام نەگەیشتوون بە هیچ سەرەداوێک و بۆیە داوا لە هەموو خەڵک دەکەن هاکارییان بکەن و لە کاتی بینینی محەمەد لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە پەیوەندیان پێوە بکەن.
07504779153
07500154072
پێداچوونەوە: توانا نەقی