"سوپاس بۆ هەموولایەک"
زه‌یدی دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان یه‌كه‌م “به‌ڵێن”ی دا
فەرهاد حەسەن
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌یه‌كه‌م په‌یامیدا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند، “به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی شكۆمه‌ندی وڵات و به‌دیهێنانی خواستی عێراقییه‌كان له گه‌شه‌پێدان و دادپه‌روه‌ری و ژیانێكی شكۆمه‌ندان”.
زه‌یدی په‌یامەکەی لە تۆڕی X دا بڵاوكردووەته‌وه ودەڵێت “سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ پێدانی متمانه‌یان به حكومه‌ت، له هه‌ڵوێستێكدا كه به‌رجه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و گیانی هاوبه‌شی و به‌رپرسیارێتی ده‌كات”.
دەشڵێت “ئه‌م متمانه‌یه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره و به‌ڵێنێك له به‌رده‌م گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی شكۆمه‌ندی وڵات و به‌دیهێنانی خواستی عێراقییه‌كان له گه‌شه‌پێدان و دادپه‌روه‌ری و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه”.
له دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ندكرا و ده‌نگ له‌سه‌ر 14 كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان درا، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی ماونه‌ته‌وه بڕیاره له‌دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.