"کەسانێک هەن دەیانەوێت بە بەلاش بژین"
بەمزوانە بەلاشخۆرەکان لەسەر شاشەی سینەماکانە
+964
ئەحمەد شەمزین -هەولێر
كەسانێك هەن بەلاشخۆرن لەسەر حیسابی ئەوانی تر دەژین، بەمزوانەش ئەم بەلاشخۆرانە دەچنە سەر شاشەی سینەماکان و دەرهێنەری فیلمەکەش دەڵێت، فیلمەکە باس لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات.
فلیمی بەلاشخۆرەكان كۆتا دیمەنی تۆماركرا بە نواندنی بەرێوبەری پۆلیسی هەولێر و بەرێوبەری دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ.
هێمن میرانی بەرێوبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ 964 وتی، ” هەموو تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی رێكاری و ئاسایش و بەرگری شارستانیش بەتەواوی هاوكاری فلیمسازی دەكەن بۆ بەرەوپیشچوونی دۆزی هونەری .
پێداچوونەوە : پەری ساڵح