"پێموتووە فێرنەبێ ژنێکی لادێیی دێنم"
دەمەتەقێی ژن و پیاوێکی دەم بەخەندە و قسەخۆش لە فێستیڤاڵی گیابەهارییەکان
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
عوسمان عەبدوڵا و ئەوین نەوزاد ژن و پیاوێکی دەم بەخەندە و قسەخۆشن، لە سلێمانییەوە دەستی منداڵەکانیان گرتووە و چوونەتە فێستیڤاڵی گیابەهارییەکان لە خورماڵ.
لە دەمەتەقێیەکدا لەگەڵ پەیامنێری 964 عوسمان عەبدوڵا دەڵێت، “بەعام هەموو گیا بەهارییەکان خۆش و بەسوودن، خێزانەکەشم دەستاوی خۆشە و دەزانێ چۆن لێیان بنێ”، بەگاڵتەوە دەڵێت، “فێرم کردووە و پێموتووە، فێرنەبی ژنێکی لادێیی دێنم”.
خاتوو ئەوینیش بەپێکەنینەوە دەڵێت، “لە ترسا نییە کە گیابەهارییەکان لێدەنێم و خۆشم زۆر حەزم لێیە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.4.2026 شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان لە خورماڵ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری