ئەگەر کاتژمێر 3 تێپەڕێ
ژێرخانى وزە و رێگاوبان؛ لیستى ئەو ئامانجانەى لە ئێران لێیان دەدرێت
وریا فەتاح
تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم بۆ کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ ماوە و جیهان بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی کاتژمێر 3ـی بەرەبەیان (8:00ـى بەیانى بە کاتى ئەمریکا) دەکات. ئەگەر تا ئەو وادەیە رێککەوتن واژۆ نەکرێت، ئەمریکا ئامادەکاریی کردووە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ژێرخانی وزە و ئابووری ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو شوێنانەی لە لایەن ئەمریکاوە وەک ئامانجی سەرەکی دیاریکراون بریتین لە:
دوورگەی خارگ: گەورەترین ناوەندی هەناردەی نەوتی ئێران.
پاڵاوگەی ئابادان: یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگەکانی ناوچەکە.
کێڵگەی غازی پارسی باشوور: گەورەترین کێڵگەی غازی جیهان.
وێستگەکانی عەسەلوویە: ناوەندی پیشەسازیی پترۆکیمیایی و غاز.
نەتەنز و فۆردۆ: ناوەندە پڕ بایەخەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم.
بەندەری عەباس: دەروازەی سەرەکی بازرگانیی ئێران.
پردە ستراتیژییەکان و بنکەکانی درۆن و مووشەک.
وەڵامی تاران چی دەبێت؟ لە بەرامبەردا، ئێران بێدەنگ نابێت و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەکات. تاران ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، لەوانەش:
دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە سعودیە.
هێڵی نەوتی فوجەیرە و ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو.