"درۆن له ئێرانه‌وه هاتبوو"
دوو شه‌هیده‌كه‌ی گوندی زه‌رگه‌زه‌وی به خاک سپێردران
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
به هێرشی درۆنی ئێرانی، پێشمه‌رگه‌یه‌ک و هاوسه‌ره‌كه‌ی له شیرینی خه‌ودا له ماڵه‌كه‌ی خۆیان شه‌هید بوون، ئه‌م به‌یانییه به خاک سپێردران.
په‌یامنێری 964 له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی مو‌سا ئه‌نوه‌ری پێشمه‌رگه و موژده ئه‌سعه‌دی خێزانی له ناحیه‌ی داره‌شه‌كرانی نزیك هه‌ولێر ئاماده‌بوو، كه هاوڵاتیان و كه‌سوكاریان ئاماده‌ی بوون.
شه‌وی رابردوو درۆنێک، كه به پێی زانیاریی ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان، له ئێرانه‌وه ره‌وانه كرابوو، به‌ر ماڵی ئه‌و پێشمه‌رگه كه‌وت له گوندی زه‌رگه‌زه‌وی له سنووری ناحیه‌ی داره‌شه‌كران، به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌هید بوون، كه له ته‌مه‌نێكی گهنجیشدان، دوو منداڵی كچی بچووكیشیان له پاش به‌جێما.
زرار محەمەد تاهیر، موختاری گوندی زەرگەزەوی به 964ی وت، دوو درۆن ئاراسته‌ی گونده‌كه‌یان كرا، یه‌كێكیان له ده‌ره‌وه‌ی گوند كه‌وت، ئه‌ویتریان به‌ر ماڵی شه‌هید مو‌سا كه‌وت.
به پێی ئاماری پارێزگای هه‌ولێر، دوێنێ نزیكه‌ی 30 درۆن و مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كرا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا