لە هەولێر

وردەکارى گیانلەدەستدانى ساجیدە عوبێد

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

هەرچەندە دوێنێ هەواڵى مردنى بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی لە تەمەنی 69 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەو هونەرمەندە ماوەیەک بوو بەدەست کێشەی “دڵ”ـەوە ناڵاندوویەتی و بەو هۆیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر لەژێر چاودێریدا بووە، تا دواجار هەر بەو هۆکارە گیانی لەدەستدا.

ساجیدە عوبێد کە لە نێو هەوادارانیدا بە “گۆرانیبێژی کۆشکەکان” دەناسرایەوە، یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی گۆرانیی عێراقی و خاوەنی جەماوەرێکی زۆر بوو.

هەرچەندە دوێنێ هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی دەنگۆ بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح