ئەمڕۆ و سبەینێ

شەپۆلەکە بەردەوامە و ئاگادارى تەرزەبن

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاژێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی شەپۆلی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کراوە.

پێشبینییەکان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆوە بۆ ئێوارە، ئەگەری تاوەباران و برووسکە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک هەیە، لەگەڵ ئەگەری بارینی تەرزە لە هەندێک شوێن. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن.

پێشبینییەکان بۆ سبەی سێشەممە:
نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینیی تەرزە دەکرێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵبوون دەچێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە (بە پلەی سیلیزی):

هەولێر: 13
سلێمانی: 12
دهۆک: 13
هەڵەبجە: 13
گەرمیان: 17
سۆران: 13
پیرمام: 16
زاخۆ: 14
چەمچەماڵ: 14
حاجی ئۆمەران: 2
بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با لە هەندێک کاتدا دەگاتە 30 کم/ک و مەودای بینین لە کاتی داباریندا بۆ 4 بۆ 6 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.