لە جەژنی نەورۆزدا
گۆڕی پیرەمێردی شاعیر لە سلێمانی شێوێنراوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە یادی نەورۆزدا گۆڕی خاوەنی شیعری “ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە” کە شاعیری گەورەی کورد پیرەمێردە شێوێنراوە و بەبێ نازی جێهێڵدراوە.
ساڵانە و لە جەژنی نەورۆزدا خەڵكێکی زۆر دەچنە گردی مامەیارە لە شاری سلێمانی، لەبەردەم گۆڕی پیرەمێردی شاعیر ئاگر دەکەنەوە و خۆشی و ئاهەنگ دەگێڕن، ئەمساڵ گۆڕەکەی شێوێنراوە و زبڵ و خاشاکێکی زۆریش لەو دەورووبەرە جێهێڵراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری