دوو هەفتەیە تەرمی کەسێک لە سلێمانی دۆزراوەتەوە و کەسوکاری دیار نییە
لە سلێمانی
دوو هەفتەیە تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە و کەسوکاری دیار نییە
964+
شۆڕش قادری
نزیکەی دوو هەفتەیە تەرمی کەسێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزراوەتەوە، کەسوکاری دیار نییە و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “رۆژی 25.2.2026 تەرمێک لە رەگەزی نێر دۆزراوەتەوە لە گەڕەکی سەرچنار / چەق چەق نزیک رێستۆرانتی لاڤۆندا”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناوی ئەو کەسە نەزانراوە لەبەرئەوەی هیچ جۆرە پێناسێکی پێ نەبووە، رەنگی پێستی گەنم رەنگە و رەنگی قژی سپی و رەشە (ماش و برنجی)یە، ەرەنگی چاوی قاوەییە و باڵای مام ناوەندە و لاشەی کەمێک لاوازە (زەعیفە) تەمەنی نزیکەی (45-50) ساڵێک دەبێت و پانتۆڵێکی رەش و کراسێکی نیلی لەبەردایە.
پۆلیسی سلێمانی داوا دەکات، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناو و ناونیشانی هەیە، با پەیوەندی بکات بەبنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بەژمارە تەلەفۆنی (0533184377) یان ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتییەکە بەژمارە تەلەفۆنی (0533194011).