بەحرکە
خوشک و برایەک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
964+
رێباز خدر – هەولێر
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر رێگای گوندی قەڵا مورتک لە قەزای بەحرکە، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویدا کە تێیدا خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا.
یەکێک لە کەسوکارانى ئەو هاوڵاتیانەى لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بە 964ـى وت،” لە رووداوەکەدا ئەحمەد حەمەدەمین و ئەمەل حەمەدەمین کە خوشک و بران و تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵیدا، گیانیان لەدەستداوە”.
بەهۆى دۆخى خێزانەکەیان، ئەو کەسە پێى باش نەبوو ناوى بڵاو بکەینەوە، بەڵام وەک باسى دەکات، کوڕەکە کارمەندی یەکێک لە مارکێتەکان بوو لە قەزای بەحرکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح