دیمەنێکی بەهاریی دەڤەری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
گەرمیان گەرم دەبێت
کەشەکە بەهارییە؛ ئەمڕۆ و سبەى بەتەماى باران مەبن
964+
وریا فەتاح
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە (21.2.2026):
ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆیە و لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.
سبەی یەکشەممە (22.2.2026):
کەشوهەوا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
گەرمیان: 26 پلە
چەمچەماڵ: 24 پلە
هەولێر: 23 پلە
سلێمانی: 22 پلە
هەڵەبجە: 22 پلە
پیرمام: 22 پلە
دهۆک: 21 پلە
زاخۆ: 21 پلە
سۆران: 19 پلە
حاجی ئۆمەران: 15 پلە