زێڕ و زیو بە خێرایى بەرز بوونەوە

+964
وریا فەتاح

بەپێی دواین داتاکانی بازاڕی جیهانی بۆ کانزا گرانبەهاکان، نرخی زێڕ و زیو بەرزبوونەوەیەکی بێوێنە و خێرایان تۆمارکردووە، بەشێوەیەک ئۆنسەیەک زێڕ لە سەرووى 5 هەزار و 100 دۆلارە.

زێڕ، زێڕە

بەپێى خشتەی ئاڵوگۆڕەکان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تەنیا لەمڕۆدا بە رێژەی 2.57%بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە زیادبوونی 128  دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، چونکە یەک ئۆنسە بە 5 هەزار و 106 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

تەنیا زێڕ نا، زیویش بەرزبوونەوەیەکی زۆر بەهێزتری بەخۆیەوە بینیوە. تەنیا لەمڕۆدا نرخی زیو بە رێژەی 8.92% هەڵکشاوە و نزیکەی 7 دۆلاری چووەتە سەر. لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زیو گەیشتووەتە 84.59 دۆلار.

بەمەش نرخى کیلۆیەک زیوی بە نزیکەى 2720 دۆلارە لە بازاڕەکانی جیهان.

داتاکان دەریدەخەن کە زیو لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا بەھاکەی دوو هێندە بووەتەوە (103%زیادی کردووە).

دڵى ترەمپیان شکاند بۆیە نرخەکەکان بەرز بوونەوە

ئێوارەی دوێنێ دادگەی باڵای ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگ، بڕیارێکی دژی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دا و ئەو پێناسە گومرگییە گشتگیرانەی هەڵوەشاندەوە کە ساڵی رابردوو سەپاندبوونی کە ئەمەش دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى کانزا بەنرخەکان بە تایبەتیش زێڕ و زیو.

دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدابوو بە جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی باجێکی زۆر بخاتە سەر ئەو کاڵا و شتومەکانەی کە لە وڵاتانی دیکەوە دەبرێنە ناوخۆی ئەمریکا، بەو ئامانجەی خەڵک ناچاربێت کاڵای ناوخۆیی بکڕێت، بەڵام دوێنێ دادگای باڵای ئەمریکا ئەو بڕیارەی ترەمپی بە نایاسایی دانا و هەڵیوەشاندەوە.

دواى بڕیارى دادگاکە، دۆناڵد ترەمپ قسەى کرد و بڕیاری دادگای باڵای وڵاتەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێناسی گومرگی بە شەرمەزارکەر وەسفکرد و وتى،” پلانی جێگرەوەی هەیە”.

ترەمپ بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکای بە شەرمەزارکەر ...

ترەمپ بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکای بە شەرمەزارکەر وەسفکرد