هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لە مەرزی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت - وێنە؛ پەیجی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
"کاروبارەکان رێکدەخرێنەوە"
هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لە مەرزی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت
964+
شۆڕش قادری
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لە مەرزی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت و ناتوانیت بە ئۆتۆمبێلی خۆت سەردانی ئێران بکەیت.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، لە رۆژی 1.3.2026 بەدواوە هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشت کردن بۆ وڵاتی ئیران رادەگیرێت.
ئاماژە بەوە کراوە ئەو بڕیارە بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێ کردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێت.
کاربەدەستانی مەرزەکە دەڵێن، لەکاتی رێکخستن و دووبارە هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەنەوە کە دەستیپێکردووەتەوە.