یادی ناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە

“سبەی و دوو سبەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران مان دەگرن”

964+

ئەحمەد مستەفا

گرووپێک لە 26 زانکۆی ئێران بە راگەیاندنی مانگرتنی گشتیی بۆ یادکردنەوەی خوێندکارە کوژراوەکان لە خۆپیشاندانەکانی ئێران راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، ئەو مانگرتنە تەنیا بۆ بەرگری، ئازادیی و دیموکراسیی نییە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەوان بێت، لە چەناڵەکانی تەلەگرام، رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە خوێندکارانی زانکۆکانی بەهەشتی و شەریف لە تاران، ئەسفەهان، هەمەدان، زانکۆی پزیشکی مەشهەد، گیلان و زاهیدان و شارەکانی دیکە مانگرتن رادەگەیەنن.

ئەوان دەڵێن، بەشداری لە مەراسیمی ماتەمینی خوێندکار و مامۆستا کوژراوەکان دەکەین و سەرەخۆشی لە خێزانە خەمبارەکان دەکەین، وەک باسیان کردووە، ئەو مانگرتنە تەنیا بۆ بەرگری، ئازادیی و دیموکراسیی نییە، ئەو مانگرتنە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانە، هەمووان بزانن خوێندکاران هێشتا هۆشیارن و لە هێڵی پێشەوەی خەبات دژ بە هەموو شێوەکانی دەسەڵاتداریی لە تەنیشت خەڵکی شەقام وەستان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە دەڵێن، خوێندکارانی زانکۆ لە بەرانبەر ئەو زوڵم و ستەمانەدا بێدەنگ نابن، ئێوەی بەڕێوەبەرانی ئێستای زانکۆکانیش لە ڕژاندنی خوێنی خوێندکارانی ئازادیخوازدا هاوبەشن، بەرگریی یاسایی لە بەرانبەر سەرکوت مافی ئێمەیە، ئاگادارتان دەکەینەوە کۆتایی بە بەڕێوەبردنی لەرزۆکی ئێوە لە ژینگەی زانکۆکان دەهێنین.

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر ...

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر دەبن