"توركیا بە دیمەنەكانی كۆنفرانسی میونخ ناڕەحەتە"
رۆژنامه‌ی جمهوریەتی توركی: كورد له سوریا شكستی پێنه‌هێنراوه و “عەبدی” بووەتە جێگەی سەرەنج
964+
فەرهاد حەسەن
رۆژنامه‌ی جمهوریەتی توركی سه‌رنجی خستوه‌ته‌سه‌ر به‌شداریكردنی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، له‌كاتێكدا هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌شداری نه‌كردووه، له‌وباره‌وه نووسیویەتی “نه‌توانراوه له سوریا شكست به كورد بهێنرێت”، شاره‌زایه‌كی توركیش داوا ده‌كات توركیا مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بانگهێشت بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رۆژنامه‌ی جمهوریەتی راگه‌یاندوه، “ئه‌وه‌ی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن جێگه‌ی سه‌رنج بوو به‌شداریكردنی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی (هه‌سه‌ده) و ئیلهاك ئه‌حمه‌د بوو له چوارچێوه‌ی شاندی سوریا شان به‌شانی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌شداری ئه‌و شانده له‌كاتێكدایه كه هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ی نه‌كردووه، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا “به‌شداری كارا”ی له كۆنفرانسه‌كه كردووه.
ئایدن سێزەر، شرۆڤەکاری سیاسەتی دەرەوە به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه، “هەر لە سەرەتاوە دەڵێم کورد لە سوریادا شکستی پێنەهات، ئەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پشتڕاستکراوەتەوە، پێموایە تورکیا ناڕەحەتە لەگەڵ ئەم دۆخە، بەڵام لە پێناو هەردوو دەرئەنجامی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی پەیوەندییە ئابورییە باشەکان لە داهاتودا، پێویستە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بانگهێشتی تورکیا بکرێن”.
دەشڵێت “لە سەرەتاوە پێموابوم کە کورد لە سوریا شکستی پێنەهێنراوە، فەرمانی ژمارە 13 کە لە لایەن ئەحمەد شەرعەوە دەرچوو، هەڵبژاردنی کوردێك بۆ پارێزگاری حەسەکە ئاماژە بوون بۆ ئەمە، لە میونخیش بەتەواوی ئەوە روون بووەوە کە ئەو بابەتە دانپێدانان و شەرعیەتێكی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، دان بە واقیعی کورددا نراوە، کوردەکان بە شێوەیەکی تایبەت تێکەڵ بە حکومەتی ناوەندی دەكرێن، بەو مەرجەی کە سوریا دابەشنەبێت “.
ئایدن سێزەر باوەڕی وایە، “تورکیا دڵتەنگ و بێزارە بەم بابەتە، چونکە رەنگە چاوەڕوانی نەكردبێت بەو رادەیە دەرفەت بە كورد بدرێت لە کۆنفرانسەکەدا، پێموایە چیتر تورکیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە، ئەو پێکهاتەیەی کە لە رۆژئاوا سەرهەڵدەدات، بونیادێكی خۆبەڕێوەبەری دەبێت، هاوشێوەی مۆدێلی باکوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان)”.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە سێ رۆژی خایاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممە كارەكانی تەواو بوو، یەکێک لە رووداوە هەرە دیارەکانی کۆنفرانسەکە کۆبونەوەكانی مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەسعەد شه‌یبانی، وەزیری دەرەوەی کاتی سوریا بوو لە چوارچێوەی شاندی دیمەشق.
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی سوریا، وێنەیەکی کۆبونەوەی شه‌یبانی، عەبدی و ئیلهام ئەحمەدی لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکردەوە و لە ژێرەوەی نوسیویەتی “وێنەیەک به بەهای هەزار وشە، سەرەتایەکی نوێ”.