بنكەكەی لە شاری حەسەكەیە

بۆ یەکەمجار دامەزراوەیەکی ئێزدی بۆ رۆشنبیری و گەشەپێدان لە رۆژئاوای کوردستان دامەزرا

964+

فەرهاد حەسەن

بۆ یەکەمجار لە رۆژئاوای کوردستان، دامەزراوەیەکی ئێزدی بۆ رۆشنبیری و گەشەپێدان دامەزرا و هەروەك لە راگەیندراوی دامەزراندنەكەیدا هاتووە، بنكە سەرەكییەكەی لە شاری حەسەكە دەبێت.

ئەنجومەنی باڵای ئایینی ئێزیدی لە هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە دامەزراوەیە كرد و ئەمەی بە هەنگاوێکی پڕ بەرەکەت زانی بۆ چەسپاندنی ناسنامەی رەسەنی ئێزیدی و پاراستنی میراتی ئایینی و کولتووری و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی یەکتر لە نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکەدا.

جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوونی دامەزراوەکە بە سەربەخۆیی و بێلایەنی كردووەتەوە و هیوادارە دامەزراوەكە دوور بێت لە دامەزراوەیەكی سیاسی و كار و چلاكییوەكانی تەنیا بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا بێت، ئامادەیی خۆیشی بۆ هاوکاریکردن و پێدانی زانیاریی دروست بە پشتبەستن بە دەقە ئایینییەکانی ئێزیدی دەربڕی، بۆ پشتیوانی لە کارەکانی دامەزراوەکە.

کەموکوڕییە تەندروستییەکانی پارێزگای حەسەکە ناهێڵدرێن

کەموکوڕییە تەندروستییەکانی پارێزگای حەسەکە ناهێڵدرێن