ئاماری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

رێژه‌ی ئاو زۆر زیادی كردووه‌ و كانی و كارێزه‌كان ته‌قینه‌وه‌

+964

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئەمساڵ بەھۆی رێژەی بەرزی بارانبارینەوە سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە بە تەواوی زیادیان کردووە، رێژەی ئاوەکانیان لە چاو ساڵانی رابردوودا زۆر زیادی کردووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵیی ھەڵەبجە، رێژەی بارانباراین تا ئەمڕۆ 15.2.2026 لە ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە 598.6 ملم باران باریوەو لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئە کاتە 278.9 ملم باران باریبوو، کە بەراورد بە ئه‌مساڵ رێژەکە لە نیوە کەمتریشە.

بە پێی ئەو زانیاری و ئامارەی کە بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو لە ھەڵەبجە، تەھا عومەر بە 964ی داوە، لە سنووری پارێزگاکەدا جگە لە بووژانەوەی بەشێکی زۆر لە کانی و کارێزه‌كان، سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگاکەش بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، زۆر زیادیان کردووە.

ئامارەکە بەم شێوەیەیە:

سەرچاوەی زەڵم بە رێژەی %75 زیادی کردووە.

رووباری سیروان بە سەرجەم لقە گەورەکانییەوە بە رێژەی %63 زیادی کردووە.

ئاوی رووباری زمکان بە رێژەی %56 زیادیکردووە.

ئاوی سەرچاوەی ریشێن بە رێژەی %65 زیادیکردووە.

ئەمە لە کاتێکدا دێت هێشتا وەرزی بارانبارین ماوە و بە پێی پێشبینیی کەشناسان بێت، رێژەی ئاو زیاتر دەبێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

رووباری سیروان بووە خێر و بەرەكەت بۆ باخچەکانى دەربەند...

رووباری سیروان بووە خێر و بەرەكەت بۆ باخچەکانى دەربەندیخان