بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام کراوە؟

لە هەولێر خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ئەنجامدراوە و پارێزگار قسەدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوو لە هەولێر، کە رۆژانی پاش گردبوونەوەکانی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیاندا، پارێزگاری هەولێر دەڵێ، خۆپیشاندانی مۆڵەت پێ نەدراو، رێگەی پێ نادرێ و هێزە ئەمنییەکان ئیجرائاتی پێویست دەکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بۆ رای گشتی روون کردووەتەوە، لەبارەی ئەو خۆپیشاندانەی کە هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر لەلایەن چەند کەسانێکەوە بە بەهانەی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئاینی ئیسلام ئەنجامدرا.

رایگەیاند، دوای ئەوەی مێرمنداڵێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆنراوەیەکی خوێندەوە، کە هۆنراوەکەش هی خۆی نەبوو و دوای ئەوەش بە خۆی و خانەوادەکەی، کە خێزانێکی موسڵمانن چەندین جار داوای لێبووردنیان کرد، بەڵام کەسانێک ئەو کارەیان قۆستەوە و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە نێو سەنتەری شار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەو دەڵێ، دووپاتی دەکەینەوە خۆپیشاندان بە بێ مۆڵەت بەپێی یاسا و رێنماییەکان رێگە پێدراو نییە بە هیچ کەس و لایەنێک و بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەس و لایەنێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپیشاندان ئەنجامبدات، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێکاری پێویستیان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

لەبارەی ئەوشەوە کە ماوەیەکە، چەند کەسانێکی “توندڕۆ” بانگەوازی ئەوە دەکەن لە شاری هەولێر دووبارە خۆپیشاندان ئەنجامبدەنەوە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هیچ هۆکارێک نییە ئەو کەسانە خۆپیشاندانی بۆ ئەنجامبدەن.

پارێزگای هەولێر بەهەر هۆکارێک خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت رەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، ئێمە هێزە ئەمنیەکان ئاسایش و پۆلیسمان دەستکراوە کردووە ئیجرائاتی توند بەرامبەر هەر کەسێک بکەن کە ئەو کارە ئەنجامبدات، خۆپیشاندان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی دەربڕین، ڕێکاری یاسایی خۆی هەیە و بەبێ مۆڵەت رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت لە هەولێر.

دەقی راگەیەندراوەکە بۆ رای گشتی؛

ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر، سەبارەت بەو خۆپیشاندانەی کە هەفتەی ڕابردوو لە شاری هەولێر لەلایەن چەند کەسانێکەوە بە بەهانەی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئاینی ئیسلام ئەنجامدرا، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مێرمنداڵێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆنراوەیەکی خوێندەوە، کە هۆنراوەکەش هی خۆی نەبوو و دوای ئەوەش بە خۆی و خانەوادەکەی، کە خێزانێکی موسڵمانن چەندین جار داوای لێبووردنیان کرد، بەڵام کەسانێک ئەو کارەیان قۆستەوە و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە نێو سەنتەری شار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دووپاتی دەکەینەوە خۆپیشاندان بە بێ مۆڵەت بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێگە پێدراو نییە بە هیچ کەس و لایەنێک و بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەس و لایەنێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپیشاندان ئەنجامبدات، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێکاری پێویستیان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

لەبارەی ئەوشەوە کە ماوەیەکە، چەند کەسانێکی توندڕۆ بانگەوازی ئەوە دەکەن لە شاری هەولێر دووبارە خۆپیشاندان ئەنجامبدەنەوە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هیچ هۆکارێک نییە ئەو کەسانە خۆپیشاندانی بۆ ئەنجامبدەن، ئێمە هێزە ئەمنیەکان ئاسایش و پۆلیسمان دەستکراوە کردووە ئیجرائاتی توند بەرامبەر هەر کەسێک بکەن کە ئەو کارە ئەنجامبدات، خۆپیشاندان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی دەربڕین، ڕێکاری یاسایی خۆی هەیە و بەبێ مۆڵەت رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت لە هەولێر.

قەدەغەی خۆپیشاندان لەگەڵ فراوانبوونی نارەزایەتی تورک...

قەدەغەی خۆپیشاندان لەگەڵ فراوانبوونی نارەزایەتی تورکیا درێژکرایەوە