شۆفێران ئاگاداربن
لە رێگای سۆران – سیدەکان تەمومژێكی چڕە و چەند بەردێکیش کەوتوونەتە خوار
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای سۆران – سیدەکان تەمومژێكی چڕە و چەند بەردێکیش بەربوونەتەوە سەر جادە، شۆفێران ئاگادار بن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڤیدیۆیەکی رێگاگەی بڵاوکردووەتەوە و لە ئاگادارییەک بۆ شۆفێران دەڵێت، رێگای سۆران – سیدەکان بەتایبەتی پێچەکانی سەری بەرد تەمومژێکی چڕ هەیه و بەرد کەوتوونەتە خوارێ.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، رێیان کەوتە ئەو دەڤەرە بە وریاییەوە لێبخوڕن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هەموو لایەک.
بەهۆی بەفر و بارنبارینەوە، لە رێگاکانی ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوبەناو تاشەبەرد بەردەبنەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکەن.