دانیشتووی شارەكە نییە

پۆلیسی هەڵەبجە: گیرفانبڕێكمان دەستگیر كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێکی  دەستگیر کرد و دەڵێن، گیرفانی خەڵكی دەبڕی.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە: لەلایەن مەفرەزەکانی چاودێریی بازاڕ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت، كە دزی لە هاوڵاتیان كردووە و گیرفانی بڕیون.

“دوای ئەوەی گومان لە تۆمەتبارێک کرا بە ناوی (ی. ح. ك) تەمەن 52 ساڵ دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کە پێشتر چەند دۆسیەی دزیکردنی هەبوە لە ناو بازاڕی هەڵەبجەدا، بینراوە لە کاتی دەستکردن بە گیرفانی هاوڵاتییەکدا و بردنی پارەکەی، دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکەوە راگیراوە و دادوەریش ئاگادار کراوەتەوە”، ئەمە لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە.

ئاماژە بەوەش دەكەن، تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی446 ی. یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیر کران

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیر کران