تەقە دەستیپێکرد
هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا گەیشتنە حەسەکە
964+
وریا فەتاح
کاتژمێر 2:40 خولەکى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، گەیشتنە شارى حەسەکە.
لە چوارچێوەى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق، ئەمڕۆ قۆناغى یەکەمى رێککەوتنەکەى جێبەجێکراو هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا گەیشتنە شارى حەسەکە.
لەگەڵ گەیشتنى هێزەکەى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، لەلایەن پێکهاتەى عەرەبى شارەکە و عەشیرەتە عەرەبییەکانەوە، بە تەقەى خۆشى پێشوازیان لێکرا.
بڕیارە لە چوارچێوەى رێککەوتنە، سبەینێ بە هەمان میکانیزم، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، لە شارى قامیشلۆش جێگیر ببن.