لە یەک شەودا زیاتر لە سێیەکی نرخەکەی لەدەستداوە

زیو ماڵی خەڵکی کاول کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خەڵکێکی زۆر لە سلێمانی روویان کردووەتەوە کڕینی زیو و بەرز و نزمی نرخەکەشی بەشێکیانی دەستخەڕۆ کردووە و هاوڵاتییەک دەڵێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا 18 هەزار دۆلار زەرەری کردووە.

لەبەردەم بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی قەرەباڵغییەکی زۆر هەیە و خەڵک بەلێشاو خەریکی کڕینی زیون یەکێک لەو هاوڵاتییانە بە 964ـی وت، خەڵک هاتوون بۆ قازانج زیو بکڕن و داواکارییەکی زۆری لەسەرە و ئەمەش وایکردووە لە یەک شەودا زیو زیاتر لە سێیەکی نرخەکەی لەدەستدبدا و لە 120 دۆلارەوە هاتووەتە سەر 77 دۆلار.

دەشڵێت، کەسێک مریشک فرۆش بووە و دوێنێ هاتووە، هەموو سەروەتەکەی کردبوو بە زیو و نزیکی 15 هەزار دۆلار زەرەری کردووە.

یەکێکی دیکە لەو هاوڵاتییانەی لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بوو بۆ 964 وتی، لەماوەی یەک هەفتەدا 18 هەزار دۆلار زەرەری کردووە لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زیو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێ...

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێبووەوە