لە کوێستانەکان بەفر و ناو شارەکانیش بارانە
ئەمشەو بەخوڕتر دەبێت
لە کوێستانەکان بەفر و ناو شارەکانیش بارانە
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام بەفرەکە لە کوێستانەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە و نایەتە خوار.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 2.2.2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکووریش بەفرێکی کەم دەبارێت.
درەنگانی ئەمشەو کاریگەری دابارین زیات دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
ئەم شەپۆلە بۆ سبەی سێشەممەش بەردەوام دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی