بەتایبەت راگرتنى شەڕ

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکات: هەنگاوێکی دروستە

964+

وریا فەتاح

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و بە “هەنگاوێکی گرنگ و دروست” وەسفی کرد.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ هەینی (30.01.2026) بڵاویکردەوە، پشتیوانیی خۆی بۆ ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە دەربڕی، بەتایبەت لە بڕگەکانی راگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. هەمیشە جەختمان کردووەتەوە کە دیالۆگ و ڕێگەچارەی سیاسی تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام.”

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، رێککەوتنەکە زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری و پێکەوەژیان دەڕەخسێنێت و هیوای خواست ببێتە مایەی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە دەستووری داهاتووی سووریادا.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی هەرێم دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بە فەرمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق بۆ یەکخستنەوەی دامەزراوەکان و راگرتنی شەڕ ڕاگەیەندرا.

فەرمی؛ دەقی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە

فەرمی؛ دەقی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە