خەریک بوو زیانی گیانی لێبکەوێتەوە

با و باران دەرگای بۆردێکی كارەبای لە گەڕەکێکی هەولێر خستەخوارەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

باو و بارانەکەی شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی هەولێر دەرگای بۆردێکی کارەبای خستەخوارەوە و هاوڵاتییەکیش دەڵێت، دەرگاکە بەر ئۆتۆمبێکی کوڕەکەی کەوتوە دەنا زیانی گیانی دروستدەکرد.

ئەحمەد حوسێن، دانیشتووی گەرەكی 121 گوڵان لە هەولێر بە 964ی وت، هەقە تیمەکانی کارەبا ئەم بۆردانە تووندو تۆڵ بکەن و دەرگاکانیان باباشی ببەستن ، بۆ ئەوەی کارەسات روونەدات.

وتیشی “ئۆتۆمبێلەکەمان زیانی بەرکەوتووە و داوا لە حكومەت دەكەم قەرەبوومان بكاتەوە”.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە تیمی چاكردنەوەی كارەبای ئەم گەرەكە کرد، بەڵام  وەڵامیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

سكاڵای یاسایی لەسەر دوو كەناڵی عەرەبی لە هەولێر تۆمار ...

سكاڵای یاسایی لەسەر دوو كەناڵی عەرەبی لە هەولێر تۆمار كرا