ڤیزای حاجیان دەستپێدەکات

90%ـی ئامادەکارییەکانی حەج تەواو بووە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەجی 2026 کۆتایی هاتووە و لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆسەی ڤیزاکردنی حاجیانی کوردستان دەستپێدەکات.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، مامەڵەی هەموو حاجیان تەواو کراوە و لە ئێستادا شاندێکیان لە بەغدایە بۆ کۆتاییهێنان بە رێکارە ئیدارییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی حەجی سعودیە بۆ ئەمساڵ رێنمایی نوێی هەیە و ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، زیاتر لە 90%ـی رێکارەکانیان جێبەجێ کردووە.

ستونی جەختی کردەوە کە پلانیان هەیە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، باشترین خزمەتگوزاری لە رووی نیشتەجێبوون و گواستنەوە پێشکەش بە حاجیانی هەرێم بکەن.

ئەمڕۆ ناوی کۆمپانیاکان و مورشیدانی ئایینی بۆ حەجی 2026 ر...

ئەمڕۆ ناوی کۆمپانیاکان و مورشیدانی ئایینی بۆ حەجی 2026 رادەگەیەنرێت