هەموو شتێک لەپێناو رۆژئاوای کوردستان
سلێمانی گردبوونەوەکانی بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا دەباتە ناو یانەی نەورۆز
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ لە یاریگای نەورۆز، بەبێ ئەوەی هیچ هاندەرێکی یانەی بەرامبەر ئامادە بێت، یارییەکی بە چێژ لەنێوان هەردوو یانەی نەورۆز و گەرمە بەڕێوەدەچێت، پەیامەکە پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستانە لە رێگەی وەرزشەوە.
نێچیر رەفیق، سەرۆکی ئۆڵتراسەکانی یانەی نەورۆز بە 964 ی وت، بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ زیاتر لە 15 هەزار هاندەر و 100 هونەرمەندی میوان ئامادە دەبن.
وتیشی ” بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ چاومان لەسەر تۆپ و گۆڵ نییە، بەڵکو چاومان لەسەر ئەوەیە چۆن بتوانین گوڕوتین بدەینە خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن