ئاسایشی هەولێر:

“ئەو دوو هاوڵاتییەی لە چیای سەفین بێسەروشوێن ببوون دۆزرانەوە”

964+

شۆڕش قادری

ئەو دوو هاوڵاتییەی لە دوێنێەوە لە چیای سەفین بێسەروشوێن ببوون، دۆزرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی کورد لە رۆژی 22.1.2026 لەچیای سەفین بەهۆی بارینی بەفرەوە شوێن بزر بوون، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر/ شەقڵاوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و تیمی شاخەوانی شەقڵاوە و هەروەها تیمی ئۆفڕۆدی هەولێر دەستیانکرد بە گەڕان و بەدواداچوون بەشوێن ئەو دوو هاوڵاتییەدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەند خولەکێک لەمەوپێش ئەو دوو هاوڵاتییە بەسەلامەتی دۆزراونەتەوە.

ئاسایشی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەئێستادا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر نەچنە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ئەوەی بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو و سەلامەتیان پارێزراو بێت.

هەولێرییەکان چوار رۆژە بەدوای مێرمنداڵێک دەگەڕێن

هەولێرییەکان چوار رۆژە بەدوای مێرمنداڵێک دەگەڕێن