کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
ئەوروپا هێور بووەوە
هەڕەشەكانی ترەمپ دابەزی و نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.1.2026 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی پاشەكشێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەڕەشەکەی بۆ سەپاندنی باج بەسەر گرینلانددا، كە یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەوروپا، هەروەها باشتربوونی پێشبینییەکانی بازاڕی نەوت بۆ خواستی جیهانی.
ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 9 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 65 دۆلار و 33 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش 13 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 60 دۆلار و 75 سەنت.
بەشێكی دیكەی بەرزبوونەوەكە، پەیوەندی بە وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت بوو لە کێڵگە نەوتییەکانی کازاخستان، كە ئەویش ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپێک+ە.