بووە نۆیەم ژن پۆست وەربگرێت

کانیاو رەفعەت بووە راگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

کانیاو رەفعەت بووە نۆیەم ژن لە پارێزگای هەڵەبجە پۆستی ئیداریی وەربگرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.3.2023، لە ساڵرۆژی 8ـی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پۆستێکی دیکەی ئیداری لە پارێزگای هەڵەبجە بە ژنێک درا.

کانیاو رەفعەت، ئەو ژنەیە کە پۆستی راگری پەیمانگای تەنکنیکی هەڵەبجەی وەگرتووە.

کانیاو رەفعەت، بووە نۆیەم ژن لە پارێزگای هەڵەبجە کە پۆستی باڵای ئیداری پارێزگایەکە وەردەگرێت، دوای ئەوەی هەریەکە لە پۆستەکانی قایمقام، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەت، سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان، بەرپرسی مافی مرۆڤ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.

کانیاو رەفعەت، راگری نوێی کۆلێژی پەیمانگای تەکنیکیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند: فەرمانەکەی بۆ دەرچووە بەڵام هێشتا دەستبەکار نەبووە.

وتیشی “نامەوێت جارێ هیچ قسە و لێدوانێک لەمبارەیەوە بدەم و کەی دەستبەکار بووم قسە دەکەم”.

لە هەفتەی پێشووەوە دەرچووە و رۆژی سێشەممە 7.3.2023 ئاڵوگۆڕی پۆستەکە کرا، بەڵام 964 دەزانێت راگری نوێ تا هەفتەی داهاتوو دەستبەکار نابێت.