"ئامادەم بە پارە خۆم چەک بکڕم و بچمە رۆژئاوا"

لە هەولێر هاوڵاتیان بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان پاڵپشتیان لە رۆژئاوای کوردستان کرد

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

لە هەولێر ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان شەقامە سەرەکییەکەی بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانیان داپۆشی و پشتگیرییان لە رۆژئاوای کوردستان کرد.

پەیامنێری 964 لەناو ئاپورای خەڵکەکە دیمەنەکان دەگوازێتەوە و یەکێک لەو هاوڵاتیانە دەڵێت داواکارە دەروازەی سیمێلکایان بۆ بکرێتەوە و دەشڵێت “بە پارەی خۆم چەک دەکڕم دەچم بەرگری لە رۆژئاوای کوردستان دەکەم”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن