بە وێنە… زاخۆ ماڵئاوایی لە جامی عێراق کرد
+ 964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە قۆناغی 32ی جامی عیراق، یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی زەوڕا بە گوڵێکی بێ بەرامبەر تووشی دۆڕان هات و لە پاڵەوانیەتییەکە چووە دەرەوە.
گۆڵی یانەی زەوڕا لە لایەن هێرشبەری یانەکە حەسەن عەبدولکەریم لە خولەکی 35 لە گێمی یەکەمدا تۆمار کرا.
یانەی زاخۆ لە هەردوو گێمەکە دا زور هەوڵی گۆڵتۆمارکردن دا، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون، بەمەش یاریی لە بەڕژەوەندی یانەی زەورا کوتایی هات و یانەی زاخۆ لە جامی عیراقی كرایه دهرهوه.
جێی ئاماژهیه ژمارهیهكی زۆری هاندهری وهرزشی پاڵپشتیی یانهی زاخۆیان كرد و یاریگهی رازاندهوه، بهڵام به دڵشكاوی یاریگهیان جێهێشت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
+2