بەشێوەیەکى کاتى

دێڵسی رۆدریگێز جێگەی مادورۆی گرتەوە

964+

وریا فەتاح

دادگای باڵای دادوەریی ڤەنزوێلا (TSJ) بە فەرمی دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی وڵاتی وەک “سەرۆکی راسپێردراو” دیاری کرد، ئەمەش دوای ئەوەی رایگەیاند کە نیکۆلاس مادورۆ بەهۆی “رفاندن”ـەوە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی نەماوە.

بەپێی بڕیارێکی ژووری دەستووریی دادگای باڵاى ڤەنزوێلا، دێڵسی رۆدریگێز سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دەوڵەت دەگرێتە دەست بۆ ئەوەی “بەردەوامیی کارگێڕی و بەرگریی نیشتمانی” بپارێزێت.

گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکەی دادگا:

رفاندنی سەرۆک: دادگا  رووداوەکەی وەک “رفاندنی سەرۆکی دەستووری” ناوبردووە و دەڵێت مادورۆ لە “غیابی زۆرەملێ”دایە و ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
یاسایی بوونی بڕیارەکە: دادگا پشتی بە ماددەکانی 234 و 239ی دەستووری ڤەنزوێلا بەستووە کە رێگە دەدات جێگری سەرۆک لە کاتی نەبوونی سەرۆکدا شوێنی بگرێتەوە.
ئاگادارکردنەوەی سوپا: دادگا فەرمانی کردووە دەستبەجێ فەرماندەیی باڵای سوپا و پەرلەمان (کۆمەڵەی نیشتمانی) لەم بڕیارە ئاگادار بکرێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە “راستەقینە”یەی رووی لە وڵات کردووە.
پاراستنی سەروەری: ئامانجی ئەم بڕیارە دروستکردنی “نەخشەڕێگایەک”ـە بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەریی نیشتمانی لەم ساتەوەختە هەستیارەدا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو هێزەکانیان نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە.

ترەمپ: مادۆرۆ و ژنەکەیمان دەستگیر کردووە

ترەمپ: مادۆرۆ و ژنەکەیمان دەستگیر کردووە