ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
کەی ئاسایی دەبێتەوە؟
کەشناسێک: تا سێشەممە سەرماکە بەردەوام دەبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
کەسشناسێک بە روونی دەڵێ، تا سێشەممە 6.1.2026 کەشە ساردەکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێ و رۆژانی دواتر، کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئەو سەرما زۆرە نامێنێ.
بەفر بارین ئەم رۆژانە لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.1.2026، محەمەد کەلاری، کەشناس بە 964ی وت، پەستانی دەریای ناوەڕاست سێ رۆژە بەردەوامە و باڵەکایەتی و سۆرانی بەچڕی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان تا سبەی هەینی کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیان بەردەوام دەبێ و دواتر دەگۆریت بۆ باران بارین.
لە شەوی هەینییەوە، لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارینی بەردەوام هەیە، سبەی رەنگە پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزببنەوە، بەڵام کەش ئاسایی بوونەوەکە دەکەوێتە رۆژی 9.1.2026، ئەوەش بەس قسەی محەمەد کەلاری.
پێشتر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ناوچەی ‘کانی ماسێ’ زۆرترین بەفر باریوە کە 38 سانتیمەتر بووە.
ڕێژەی بەفربارین لە ناوچەکانی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
– کانی ماسێ: 38 سم
– ئامێدی: 29 سم
– مانگێش: 25 سم
– سەرسەنگ: 25 سم
– بامەڕنێ: 23 سم
– باتیفا: 20 سم
– چەمانکێ: 20 سم
– دێرەلووک: 16 سم
– بارزان: 15 سم
– شێلادزێ: 14 سم
– زاویتە: 12 سم
– دینارتە: 4 سم
– ڕەواندز: 3 سم
– دەرکار: 2 سم
– پیرمام: 1 سم
– زاخۆ: 1 سم
– دهۆک: 0.3 سم