179 دوانە و 9 حاڵەتی سیانەش هەن

له‌ 2025 نزیكه‌ی 10 هه‌زار منداڵ لە سلێمانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ دایكبوونە

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵی رابردووی منداڵبوونی لە پارێزگاکەی ئاشکرا کرد کە لەو ساڵەدا، نزیکەی 10 هەزار منداڵ لەدایکبوونە و زۆربەیان کوڕن.

بەپێی ئامارەکە کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكردووەته‌وه‌، لە ماوەی ساڵی رابردودا نۆ هه‌زار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبون و لەو ژمارەیە پێنج هه‌زار و 96 منداڵ كوڕ بون و چوار هه‌زار و 752 منداڵیان كچ بوە.

پێنج هه‌زار و 528 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوونە و چوار هه‌زار و 320 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە بووە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، ساڵی رابردو 42 هه‌زار و 723 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبونی فریاكەوتنی فێركاریان كردووە، لەو ژمارەیە 13 هه‌زار و 101 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر لە ساڵی رابردووشدا لە نەخۆشخانەی منداڵبونی فریاكەوتنی فێركاری 179 حاڵەتی لەدایكبونی دوانە و نۆ حاڵەتی لەدایكبونی سیانە تۆماركراون.

لە سلێمانی بە یەک سک سێ کچ لە دایکبوون

لە سلێمانی بە یەک سک سێ کچ لە دایکبوون

لە نەخۆشخانە ئیماراتیەکە هەموو شتێک بێبەرامبەرە

لە نەخۆشخانە ئیماراتیەکە هەموو شتێک بێبەرامبەرە

لەبارچونی منداڵ و منداڵبونی پێشوەختە زیادیكردوە

لەبارچونی منداڵ و منداڵبونی پێشوەختە زیادیكردوە