"وەک جگەرەکێشان خووە و دەتوانی تەرکی بکەی"

شۆفێر و فیتەرێکی بەئەزموونە و لە ژیانیدا هۆڕنی لێنەداوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر سەبر و تاقەتێکی باشی هەیە و لەو قەرەباڵغی و جەنجاڵییەی پایتەختدا ژیانی بەبێ هۆڕن لێدان بەڕێدەکات.

حەسەن حسێن جگە لەوەی شۆفێرێکی بەئەزموونە، فیتەرێکی لێهاتووشە و کوچە و کۆڵانی هەولێر نەماوە بە سەیارەکەی نەگەڕێ، وەک خۆی دەڵێت، بەژیانی هۆڕنی لێنەداوە و قەتیش حەزناکات لێی بدات، جاری واش هەبووە بە 10 دەقە وەستاوە و چاوەڕێی کردووە، دواتر لە سەیارەکەی دابەزیوە و بەقسە، کەسی بەرامبەری تێگەیاندووە کە دەیهەوێ بڕوا.

وەستا حەسەن بە 964ـی وت، “هۆڕن لێدانیش وەک جگەرکێشان خووە و ئەگەر وردە وردە کەمی بکەیتەوە، دەتوانی هەر لێی نەدەی و تەرکی بکەی”.

وەستا حەسەن ماوەی 15 ساڵە سەیارەیەکی پێیە و هێشتا نازانێ کە ئاخۆ هۆڕنەکەی ئیش دەکات یان نە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری